Barış Gündoğan,Muhammet Ali Kemal
15 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له نووسینێكیدا له رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح له‌ژێر ناوی "ئایا جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م بەرپادەبێت؟" هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پێشهاته‌كانی سووریا كرد.
ئیبراهیم كاڵن ژمارەیەک پرسیاری هێنایه ئاراوه له‌باره‌ی "ئایا ئه‌مریكا و رووسیا له‌به‌ر هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی حەوتی نیسانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سه‌ر شارۆچکەی دوما، شه‌ڕ ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌وانه‌ی رووده‌ده‌ن سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانیی سێیه‌مه؟"، له وڵامدا گوتی "نه‌خێر".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بابه‌ته‌كه "حساباتی دانه‌خراوی سه‌رده‌می جه‌نگی سارده" و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه به‌ڵگه‌ی به‌هێز هه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له حەوتی نیساندا جارێكی دیكه چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌ته‌وه.
ئیبراهیم كاڵن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه له شارۆچکەی دوما نزیكه‌ی 500 كه‌س به هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی به‌ركه‌وتنی مادده‌ی كیمیایی ژه‌هراوی چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و مەزەندەی ئه‌وه‌یش ده‌كرێت كه به هۆی هێرشه‌كه‌وه زیاد له 70 كه‌س کوژراون.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن نووسێوێتی: "ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه رژێم چه‌كی كیمیایی دژ به گه‌لی خۆی به‌كارده‌هێنێت. كاتێک له ساڵی 2013دا هێرشێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه رووی دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما هێڵێكی سووری كێشا، به‌ڵام هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی له رژێم نه‌كرد، یان هیچ هه‌نگاوێكی نه‌نا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دڕندەییە دووباره نه‌بێته‌وه".
ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنه‌ی ئۆباما بووه هۆی ئه‌وه‌ی رووسیا و ئێران به هێزه‌وه بچنه گۆڕه‌پانی سووریا، رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیش كه له رووخاندابوو، سه‌رله‌نوێ زیندوو بووه‌وه.
- "ده‌توانرا به‌ر به هێرشه كیمیاییه‌كان بگیرێت"
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ڵامێكی جددی و ستراتیجی رژێم بدرایه‌ته‌وه، ره‌نگ بوو ره‌وشی قه‌یرانی سووریا بگۆڕدرایه و دواتریش رێگە له‌و هێرشه كیمیاییانه ده‌گیرا كه دواتر روویاندا و به‌مشوه‌یه به‌رده‌وام بووه له نووسینه‌كه‌ی:
"به‌ڵام به‌داخه‌وه هێرشه كیمیاوییه قێزه‌ونه‌كان كه تاوانی جه‌نگن، ته‌نها به‌شێكن له‌و تراجیدیایه‌ی کە له سووریا هه‌یه، ئه‌و وڵاته كه بووه‌ته گۆڕه‌پانی دڕندانه‌ترین جه‌نگی سه‌ده‌ی ٢١، سه‌دان هه‌زار كه‌س تیایدا کوژراون و ملیۆنه‌ها مرۆڤی دیكه‌ش بوونه‌ته په‌نابه‌ر. وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسیكرد له سووریا مرۆڤگه‌لی زیاتر له رێگه‌ی چه‌كی ته‌قلیدییه‌وه كوژران. له‌و ماوه‌یه‌شدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتوانی سووریای بۆ سته‌می رژێمی بەشار ئه‌سه‌د و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش جێهێشت و هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی له رووداوه‌كانی سووریا نه‌كرد. گه‌لی سووریا ناچار نیین له نێوان ئه‌م دوو دڕنده‌یه‌دا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن. ئێستاش ناچار نیین، به‌ڵام جگه له ژماره‌یه‌ك هه‌ڵاوێردی وه‌ك توركیا، زۆرینه‌ی جیهان پشتی كرده سووریا".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "پێویسته هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی رۆژی حه‌وتی نیسان به جددی وه‌ربگیرێت و رژێم باجی ئه‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ بدات كه ئه‌نجامیداون. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌كرێت هه‌نگاوی سه‌ربازیی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی توانا كیمیاویی و بكوژه‌كانی دیكه‌ی رژێم بگیرێته به‌ر. توركیا پشتیوانیی له بڕیاری لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یهكگریووهكانهوه كردووه. هاوكات رێكخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌كی كیمیاویی به مه‌به‌ستی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه چه‌كی كیمیاویی به‌كارهاتووه، شاندێك ده‌نێرێته شارۆچکەی دوما. بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رێكخراوه بتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجامبدات، پێویسته ده‌ستڕاگه‌یشتنی ته‌واوه‌تی به ناوچه‌كه هه‌بێت".