Etem Geylan
15 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه كه ئه‌وانه‌ی تا ئه‌مڕۆ هیچ كارێكیان نه‌كردووه، كه‌وتنه‌خۆیان له‌دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌كی كیمیایی به‌كارهات، هه‌نگاوێكه كه دواكه‌وتووه، به‌ڵام دیسانیش وه‌ڵامێكی دره‌نگ وه‌خته‌یه بۆ رژێم و ئه‌و مرۆڤكوژه ره‌وشت نزمانه‌ی كه بوونه‌ته مایه‌ی دڕنده‌یی له ناوچه‌كه. له‌و رووه‌وه وه‌ك هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ته‌ماشای ده‌كه‌ین".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی توزڵای پارتهكهیداة یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "وه‌ك توركیا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیی و هاووڵاتییانی مەدەنی به‌رامبه‌ر هه‌موو رژێمه مرۆڤ كوژه‌كان كه به چه‌كی ئاسایی و كیمیایی خه‌ڵكی له‌ناوده‌به‌ن".
سه‌باره‌ت به‌و به‌ربه‌سته ئابوورییانه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی دروست ده‌كرێن یڵدرم گوتی: "ئه‌گه‌ر نرخی دۆلار به‌رزبێته‌وه، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رزببێته‌وه، زهنگدهبهستن و سه‌ما ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاڵانی نییه. توركیا به سه‌قامگیریی، به متمانه‌وه باڵاده‌سته به‌سه‌ر بابه‌ته‌كانیدا. بانكی ناوه‌ندی و حكوومه‌ته‌كه‌مان و ئیداره‌ی ئابوورییمان ده‌ستبه‌جێ رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر. ئێمه به‌ربه‌ستی له‌و شێوه‌یه‌مان زۆر بینیوه. 16 ساڵه وڵاته‌كه‌مان به سه‌لامه‌تی له ئاسته‌نگه جیهانییه‌كان ده‌رچووە و گه‌یشتووینه‌ته ئه‌مڕۆ".
هاوكات سه‌باره‌ت به دادگایی كردنی به‌پرسیارانی رووداوه‌كانی 28ی شوباتی توركیا، یڵدرم رایگه‌یاند: "ئه‌ندازیارانی كوده‌تاكه‌ی 28ی شوبات، ئه‌مڕۆ هاتوون و ده‌ڵێن 'ئێمه هیچ شتێكمان نه‌كردووه، ئێمه كوده‌تا و شتمان نه‌كردووه، ئێمه راوه‌ستاین، ئێمه بێتاوانین'، به‌ڵام ئه‌م گه‌له له بیری نه‌كردووه. ئه‌م گه‌له ئه‌وه‌ی له بیرنه‌كردووه كه ده‌یانگوت '28ی شوبات هه‌زار ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت'. رۆژگار گۆڕا، كاتی هات، ئێستا له دادگا لێپرسینه‌وه‌یان لێده‌كرێت".