Mehmet Tosun
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری هاناو رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا كه كوژرانی چه‌ند كه‌سێكی لێكهوتهوه كه توركیشیان له‌نێودا بوو، رایگه‌یاند ''چاوه‌ڕوانین به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵێكی زۆر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ روونكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه. ره‌گه‌زپه‌رستی شێرپه‌نجه‌یه‌كی ئاڵۆزه''.
ئیبراهیم كاڵن له تویتێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووەتەوە، داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه كردووە كه له هێرشه رهگهزپهرستیهكهی ئه‌ڵمانیا كوژران كه به دوژمنایه‌تی بیانیی لێكده‌درێته‌وه، هاوكات شیفای به‌په‌له‌ی بۆ برینداره‌كان خواستووە.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن راشیگه‌یاندووە ''چاوه‌ڕوانین به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵێكی زۆر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ روونكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه. ره‌گه‌زپه‌رستی شێرپه‌نجه‌یه‌كی ئاڵۆزه''.