19 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
بورسا - AA
گەورە تیرۆریست لە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، (ی. ئ. ئ)ی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ كه نازناوی "ئه‌بو ته‌قی ئه‌لشامی"یه و له شارۆچكه‌ی ئینه‌گۆل سه‌ربه پارێزگای بورسا ده‌ستگیركرا له ددانپێدانانه‌كانیدا، باسی له ئاماده‌كردنی ڤیدیۆكانی كوشتن له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه به‌مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده‌كردن، كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، (ی. ئ. ئ)ی به‌ڕه‌گه‌ز سووری كه رۆژی دووشه‌ممه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگریی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بورسا، ئیزمیر و كۆجائه‌لی ده‌ستگیركرا له ئیفاده‌یدا بۆ پۆلیس، باسی له‌وه‌كرد ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی به‌مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوه‌كه به‌كارهاتوون، به فه‌رمانی به‌ناو لێپرسراوی میدیا له‌نێو داعشدا، ئاماده‌كراون.
ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی داعش باسی له‌وه‌كرد ده‌قێكی دراوه‌تێ كه پێشتر ئاماده‌كراوه و داوای لێكراوه بیخوێنێته‌وه و بۆ هه‌ر ڤیدیۆیه‌ك كه خوله‌ك و نیوێك تا دوو خوله‌ك بووه ١٠ تا ١٥ جار پرۆڤه‌یان كردووه و ماوه‌ی ٢٠ رۆژی پێچووه تا ئاماده‌كراوه.
"ئه‌بو ته‌قی ئه‌لشامی" ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ڤیدیۆكانی كوشتن له شاری دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا له ناوه‌ندێك كه پێشكه‌وتووترین كامێرا، ئامێر و به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆجیاییه‌كانی لێبووه ئاماده و مۆنتاژكراون و بۆ جیهان بڵاوكراونه‌ته‌وه.
تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه دیله‌كان نه‌یانزانیوه ده‌كوژرێن و پێیان گوتراوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڤیدیۆیه‌ك بۆ پڕوپاگه‌نده به‌كارده‌هێنرێن و هێنراونه‌ته شوێنی تۆماركردنی ڤیدیۆكان.
هاوكات ئه‌وه‌ش زانراوه (ك. ئ) كه دوێنێ له ئینه‌گۆل ده‌ستگیركراوه، كوڕی (ی. ئ. ئ)ه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ دوو گومانلێكراوی دیكه‌ش كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌ستگیركراون درێژه‌یان هه‌یه.