Ali Kemal Akan,1 23
19 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه رایگه‌یاندبوو "له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئیدلب پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین" گوتی: "هه‌موو چركه‌ساتێك له‌وانه‌یه هه‌ر جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌ك بكه‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌رله‌مانی توركیا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ئاماده‌كاری بۆ هه‌وڵی كوده‌تای نوێ گوتی: "ئه‌م وڵاته 15ی ته‌مووزی به‌سه‌ردا هات. ئه‌وانه‌شی 15ی ته‌مووزیان دروستكرد وه‌ڵامی پێویستیان له گه‌له‌كه‌مه‌وه وه‌رگرت. له‌مه‌ودواش له شتێكی له‌و شێوه‌یه‌دا ئه‌وانه چه‌ند هێنده زیاتر باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. شتێكی له‌و شێوه‌یه جێگه‌ی باس نییه. ته‌نانه‌ت ناوهێنانیشی به‌لامانه‌وه حه‌رامه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی رووداوه‌كانی پاركی گێزی له ئیستانبوڵ گوتی: "ئه‌وانه‌ی كاتێک بڕیاری ئه‌رێنیی دادگا به كه‌ڵكیان دێت ده‌ڵێن 'دادگا بریارێكی باشی دا'، بۆچی كاتێک به‌كه‌ڵكیان نه‌هات ره‌خنه له دادگا ده‌گرن. دادگا به‌شێكی ئازادكرد، له‌باره‌ی كاڤاڵ-یشه‌وه ئه‌و بڕیاره‌یدا. پێویسته رێزی لێبگیرێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه رایگه‌یاندبوو 'له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئیدلب پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین'، گوتی: "هه‌موو چركه‌ساتێك له‌وانه‌یه هه‌ر جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌ك بكه‌ین".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له ئیدلب گوتی: "گوتمان كه 'ده‌توانین شه‌وێك له‌پڕدا بێین'. كاتێک شه‌وێك له‌پڕدا هاتین به‌ناو، شكۆ و هه‌موو شتێكه‌وه دێین".