Andaç Hongur,???
09 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ – AA
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جه‌یمس جیفری جه‌خت له سه‌ر گرنگی كاروباری نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا به‌پێی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێگه‌رد له سووریا كرایه‌وه.
كاڵن له كۆشكی كۆماری دۆڵمه‌باخچه پێشوازی كرد له جێفری و باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، ده‌یڤید م. ساتتهرفیهلد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان یه‌ك كاتژمێر و ٣٠ خوله‌كی خایاندووه و تیایدا به وردی تاوتوێی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا، دوا پێشهاته‌كانی ئیدلب، پێشخستنی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی ره‌وشی سووریا و كاره‌كانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر گرنگی كاروباری نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا به‌پێی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێگه‌رد له سووریا كرایه‌وه.
پێداگیری توركیاش له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌واوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به تایبه‌ت داعش، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها تاوتوێی سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌ب ئه‌ردۆغان'یش كراوه بۆ ئه‌مریكا كه له‌وانه‌یه ١٣ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت.