Adem Demir,Ramal Abdullah Mahmood
20 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ – AA
شاره‌وانی ئیستانبوڵ له ناوچه‌ی كارتاڵی به‌ری ئاسیای شاری ئیستانبوڵ "پاڕكی ته‌م"ی كرده‌وه كه تیایدا له نێو ئیفێكتی ته‌مدا یارییه تیشكییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
پاڕكه‌كه له سه‌ر رووبه‌ری چوار هه‌زارو ٧٢٣ مه‌تر چوارگۆشه بونیاتندراوه و یه‌كه‌مین پاركی توركیایه كه ئیفێكتهكانی ته‌م و تیشك له‌خۆ بگرێت. مه‌به‌ست له دروستكردنی ئه‌و پاركه سه‌وزتركردنی ژینگه و به پیره‌وه‌چوونی داواكاری هاووڵاتییانه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی خۆش له‌و پاڕكه به‌سه‌ربه‌رن و منداڵانیش یاری جۆراوجۆی تیادا ئه‌نجام بده‌ن.
گۆڕه‌پانێكی پاڕكه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ مه‌له‌كردن له كاتی گه‌رمادا و چه‌ندین جۆری دار چێندراوه و به چاندنی چه‌ندین جۆر گوڵی وه‌رزیش ده‌ڕازێندرێته‌وه.
منداڵان به چه‌ند كاتژمێر له نێو ئیفێكتهكانی ته‌مومژدا یاری ده‌كه‌ن و هاوكات بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌گرتن و گرته‌ی ڤیدیۆیی شوێنێكی ناوازه‌یه.