Duygu Yener
20 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی ئاڤاشین-باسیان، زاپ و خواكورك له باكووری عێراق، ژماره‌یه‌ك پێگه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازه‌وه وه‌ك سه‌كۆی چه‌ك، په‌ناگه و حه‌شارگه به‌كارده‌هێنران، خاپووركران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه هێرشی ئاسمانیی له ناوچه‌كانی ئاڤاشین-باسیان، زاپ و خواكورك له باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ژماره‌یه‌ك پێگه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازه‌وه وه‌ك سه‌كۆی چه‌ك، په‌ناگه و حه‌شارگه به‌كارده‌هێنران، خاپووركردوون.