سۆیڵو: "پلانمان هه‌یه 25 هه‌زار و 500 كه‌سی دیكه وه‌ربگرین"
- وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو: "له‌گه‌ڵ ده‌رچووانی 21ـه‌مین خولی ئه‌مساڵ 18 هه‌زار و 426 رۆڵه‌مان په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به رێكخستنی ئه‌منیمانه‌وه. پلانمان هه‌یه تا كۆتایی ساڵ 25 هه‌زار و 500 كه‌سی دیكه وه‌ربگرین".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له گوتارێكیدا كه له مه‌ڕاسیمی 21ـه‌مین خولی ده‌رچووانی پۆلیس پێشكه‌شی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شه‌وی رابردوو له گوندەواری شرنه‌خ فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی وان، حه‌وت چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی به‌دیكردووه، پاشان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی دیكه گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه و ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش داوای فڕۆكه كراوه و كاته‌كانی به‌یانی زوو له لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌یانه‌وه هه‌ر حه‌وت چه‌كداره‌كه‌یان له چالاكی خراون.
سۆیڵو باسی له زیادكردنی ژماره‌ی كارمه‌ندانی پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ده‌رچووانی 21ـه‌مین خول ئه‌مساڵ 18 هه‌زار و 426 رۆڵه‌مان په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به رێكخستنی ئه‌منیمانه‌وه. پلانمان هه‌یه تا كۆتایی ساڵ 25 هه‌زار و 500 كه‌سی دیكه وه‌ربگرین. ساڵی داهاتووش...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.