Ramal Abdullah Mahmood
18 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2017
یۆڵۆڤا – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ شەش چەکداری پەکەکەیان کووشتووە و گوتی: "زستانی ئەمساڵ هەزار و ١٠٠ ئەشکەوت و پەناگەی پەکەکەمان خاپوور کردووە".
سولەیمان سۆیڵو لە رێوڕەسمی کردنەوەی تەلاری شارەوانی ئاڵتنئۆڤا، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە کرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوە دا کە هێزە ئەمنییەکانیان پەناگەکانی پەکەکەیان خاپوور کردوون و ماوەی ٣٠ رۆژە هێزەکانیان لە ئینجەل و چیای کاتۆ لە پارێزگای شرنەخ پێداگرانە بەرەنگاری پەکەکە دەبنەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە خۆیشی چووەتە ناوچەکە و گوتی: "تاکو ئێستا هێزەکانمان توانیوویانە بچنە ناو ٥٣ ئەشکەوت. لەوێ دەستمان بەسەر نزیکەی ٥٣٣ چەکی کڵاشینکۆفدا گرت. ئەو ئەشکەوتانەیان کردوونەتە ناوەندی لۆجیستیکی لە کاتیکدا ماوەیەکی زۆرە نەچوونەتە ناوی و٣٠٠ مەتر لە ژێر ئەویش ١٠ مەتری دیکە ئەشکەوتێکی دیکەیە کە بە پەیژەی تەنراو بۆی دەچێت. ئەویش درێژییەکەی ٣٠٠ مەترە. لە ژێر ئەویش ئەشکەوتێکی دیکە هەیە کە بە پەیژەی تەنراو بۆی دەچیت و ٢٠٠ مەترە و لە ژێر ئەوانیشدا کەلوپەل و خواردەمەنی زستانە هەن. تەنها لە زستانی ئەمساڵ هەزار و ١٠٠ ئەشکەوت و پەناگەی پەکەکەمان خاپوور کردووە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم گەلە بەهێزە خاوەن دەوڵەت و وڵاتیکی جوانە کە رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن لاوازی بکات.