Merve Yıldızalp,Hemın Othman Mohammed
28 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵورایگەیاند : "سێ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار پەنابەری سووریمان ھەیە. لەوانەیش نزیکەی ٣٣٠ ھەزار و ٧٤٤یان بەگوێرەی تۆمارەکانی ئێمە لە کەمپەکانن. بەڵام تەنیا لە سووریاوە نایەن. بەڵکو لە چەند وڵاتێکی دیکەوە دێن بەتایبەتی لە عێراقەوە دەوروبەری ٢٥٠ ھەزار، لە ئەفغانستان، ئێران، پاکستان، سۆماڵ. بۆچی دێنە تورکیا، بۆچی لە تورکیاوە دەڕۆن، ئەوەیش بابەتێکی دیکەی سیاسەتی دەرەوەیە. لەسەر ئەو بابەتە کار دەکەین. نزیکەی چوار ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کۆچبەر ھەیە کە ھاتوونەتە تورکیا".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو گوتی: "لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ ئەو ئەندام و لایەنگرانەی داعشدا کردووە کە کەوتوونەتە نێو بەندیخانە. لەگەڵ وەزارەتی داد بەم لێکۆڵینەوانە ھەوڵماندا تێبگەین رووبەڕووی چ رێکخراوێکی تیرۆریستی بووینەتەوە. ئەنجامی باشمان بەدەستھێنا. ئەو ئەنجامانە لەگەڵ ھاوڕێیانمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەکاردەھێنین".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، گوتیشى: "به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توانای جووڵه‌ی فه‌تۆمان نه‌هێشتووه، له ناوخۆی توركیا ده‌ڵێم. ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا په‌یوه‌ندیان بهئێرهوه هه‌یه، له‌نێو زینداندا له جیهانێكی جیاوازدان. هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئومێد به‌وانه بده‌ن له هه‌موو 15رۆژێكدا، له هه‌موو مانگێكدا، له هەموو ١٥ رۆژ جارێکدا وه‌ك رۆژانی رابردوو كۆببنه‌وه".