Ömer Yasin Ergin,Rewa Mahmut Hasan
30 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
شرنەخ - AA
ئه‌و مانۆڕه‌ی سوپای توركیا له 18ی ئه‌یلووله‌وه له نزیك ده‌روازه‌ی سنووری خابوور سه‌ربه شارۆچكه‌ی سلۆپی لە پارێزگای شرنەخ ده‌ستیپێكردووه، بەبەشداری سەربازانی عێراقی درێژه‌ی هه‌یه.
مانۆڕه‌كه كه له پاركێكی وه‌ستانی بارهه‌ڵگر ئه‌نجامده‌درێت كه نزیكه‌ی سێ كیلۆمەتر له ده‌روازه‌ی سنووری خابوره‌وه دووره، ئه‌مڕۆ پێی نایه ١٣ هەمین رۆژیه‌وه.
سەربازانی تورک و عێراقی بەهاوبەشی کە بەشدارن لەمانۆڕەکەدا لەرێی زرێپۆشەوە گواستراونەتە ناوچەکە و ئەمڕۆ مانۆڕیان ئەنجام دەدا بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو تەقەمەنیانەی لە سەر رێگاکان دەچێنرێن. هاوکات لەمانۆڕەکەدا ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی زرێپۆش لە ناوچەکەدا بوو.
دوای پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنیەکان، سەربازانی تورک و عێڕاقی گەرانەوە.