Oğuz Pakin,Hemın Othman Mohammed
30 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
هاتای - AA
ئەو ئۆتۆمبێله فریاگوزاری و پێداویستیه سه‌ربازیانه‌ی وەک پاڵپشتی بۆ یه‌كه‌كانی سەر سنووری سووریا رەوانە کرابوو، به ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤهگۆزوی شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی هاتایدا تێپه‌ڕین.
ئۆتۆمبێله‌كان كه له یه‌كه جیاوازه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی هاتای كرابوون و، پێداویستی ته‌ندروستیان هه‌لگرتووه، له‌گه‌ڵ ئامێر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی سه‌ره‌تایی به‌ره‌و هێڵی سنووری ره‌یحانڵی به‌ڕێكه‌وتن.
كاروانه‌كه كه له 20 ئۆتۆمبێل پێكهاتبوو، له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵدا به ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤهگۆزودا تێپه‌ڕین.