Zana Natık Kerem
30 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
بەغدا ــ AA
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە كە باس لەوە دەكەن کە گوایە لە میانی سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا، سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە، ئیمانوێل ماكرۆن باس لە قەیرانی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكات..
لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە، كە هەردوو وەزیرانی دەرەوە و بەرگری فەڕەنسا لە میانی سەردانەكەیان بۆ بەغدا لە ٢٦ی مانگی ئابی رابردوو بانگهێشتنامەیەكی فەرمی سەرۆكی وڵاتەكەیان رادەستی سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی كرد بۆ ئەوەی سەردانی فەڕەنسا بكات".
بە پێی بەیاننامەكە، ئامانج لە سەردانەكەی عەبادی بۆ فەڕەنسا، پتەوتركردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هەروەها جەخت كردنەوەیە لەسەر ئەو هەوڵانەی كە لە شەڕی رووبەڕبوونەوەی داعش خراونەتەگەڕ.
لە بەیاننامەیەكدا هاتووە كە ناوەڕۆكی سەردانەكەی حەیدەر عەبادی بۆ فەڕەنسا پەیوەندی بە ریفراندۆمەوە نییە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەك لە نووسینگەی سەرۆكی فەڕەنسا بڵاوی كردبووەوە كە حەیدەر عەبادی بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئیمانوێل ماكرۆن، لە رێکەوتی ٥ی تشرینی دووەمی داهاتوو بۆ تاوتوێ كردنی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان سەردانی فەڕەنسا دەکات.