Burak Milli
18 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2022
هاتای - AA
لە بەندەری ئیسکەندەرون لە پارێزگای هاتای باشووری تورکیا، کەشتییەکی بارهەڵگر نوقم بوو.
کەشتییەکە ناوی "سی ئیگڵ" بوو و ئاڵای وڵاتی تۆگۆی بەرزکردبووەوە، بۆ داگرتنی بارەکەی لە بەندەری پۆرت نزیک بووەوە.
لە کاتی داگرتنی بارەکەدا، بە هۆکارێکی نەزانراو ئاو چووە ناو کەشتییەکەوە، بەخێرایی سەرنشینانی کەشتییەکە برانە دەرەوە و دوای کەمێک کەشتییەکە نوقم بوو.
لە ناوچەکەدا رێوشوێنی ئەمنی گیرایەبەر و هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی کۆنتەینەرەکانی سەر کەشتییەکە بەردەوامن.