Özcan Yıldırım
18 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MİT) لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا کە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدارەوە لە ناوچەی عەین عیسا باکووری سووریا ئەنجامی دا، بەناو بەرپرسی ناوچەی فوراتی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، مەهمەت گوربوز کە ناوە نهێنییەکەی ''رۆژهەڵات کاراکۆچان''ە لە چالاکی خست.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، میت لە رێگەی ئەو زانیاریە هەواڵگریەی لە کارمەندانی مەیدانییەوە دەستی خستووە لە ١٦ی ئەیلوولدا، ئۆپەراسیۆنێکی بۆ لە چالاکی خستنی مەهمەت گوربوز ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدارەوە لە ناوچەی عەین عیسا باکووری سووریا ئەنجامدرا، مەهمەت گوربوز و پاسەوانەکەی لە چالاکی خران.
هاوکات دژبە کاردانەوەی پەکەکە/یەپەگە بەرامبەر لە چالاکی خستنی ئەو سەرکردەیەیان، چەکدارانی رێکخراوەکە خرانە ژێر چاودێرییەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا، دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگریی لەبارەی دەرهێنانی مووشەکی گراد لە کۆگایەکی ناوچەی عەین عیسا، هەمان رۆژ دوو ئۆپەراسیۆنی دیکە لە ناوچەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدارەوە ئەنجامدرا دژبە بارهەڵگرێک کە تەقەمەنی هەڵگرتبوو.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا، سێ تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە چالاکی خران کە بەنیازی ئەنجامدانی پەلاماربوون بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی کانی ئاشتی و ئەو بارهەڵگرەشی مووشەکە گرادەکەی هەڵگرتبوو لەناوبرا.
بەهۆی ئەو ئەو پەلامارانەی ئەنجامیداون، مەهمەت گوربوز لە ساڵی ٢٠١٨دا ناوی خراوەتە لیستی سووری داواکراوانی تورکیا.
مەهمەت گوربوز سەرکردە و سەرپەرشتیاری کردەکان بۆسەر هێزە ئەمنییەکان بووە لە ناوچەی کانی ئاشتی.
مەهمەت گوربوز هەروەها لە ٣٠ی ئابی ٢٠١١دا، یەکێک بووە لەو چەکدارانەی کە لە گوندەواری دێرسم هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی جەندرمەی یەنیباش لە چومیشگەزەک و لە ساڵی ٢٠١٥شدا، بەشداربووە لە رفاندنی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی لە گردی پولومور کالمام داریان بڕیبوو.