Ferdi Türkten
17 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە سەمەرقەند وەک میوانێکی تایبەت بەشداریی لە ٢٢مین لووتکەی سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاری شەنگەهای کرد و ترافیکێکی چڕی دیپلۆماتی بەڕێوەبرد، بە چوونی بۆ شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەمەبەستی بەشدارییکردن لە ٧٧مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، درێژەی بەو هەوڵانەی دا.
لە چوارچێوەی لووتکەی رێکخراوی هاریکاری شەنگەهایدا کە وەک میوانێکی تایبەت بەشدار بوو، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، زینجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
ئەردۆغان کە ١٥ی ئەیلوول گەیشتە سەمەرقەند، سەرەتا لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاباز شەریف کۆبووەوە، کاتەکانی ئێوارە لەگەڵ سەرکردەکانی بەشدار لە لووتکەکەدا سەردانی ''شاری ئەبەدی'' کرد و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و سەرکۆماری تاجیکستان، ئیمامعەلی رەحمان و سەرۆکی بێلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ و سەرکردەکانی دیکەدا کۆبووەوە.
لە کاتی گەڕانەکەدا ئەردۆغان گفتوگۆی تایبەتی لەگەڵ پوتین ئەنجامدا و، هاوکات دیداری ئەردۆغان لەگەڵ سەرکردەکان لە میدیاکاندا رەنگی دایەوە.
لە رۆژی ١٦ی ئەیلوولدا کە لووتکەکە دەستی پێ کرد، ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جینپینگ کۆبووەوە.
دواتر ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری مەنگۆلیا، ئوخاناگین خورێلسوخ کۆبووە و لە دانیشتنی گشتگیری فراواندا گوتارێکی دەست پێکرد و، تیادا باسی لەوە کرد کە پێگەی تورکیا لە ناوچەکە کە پرسی نێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوایە توانای زۆری ڕەخساندووە و، رایگەیاند: ''ئامادەی هەموو جۆرە هاریکاریەکین هەر لە ئاسایشەوە تا ئابووریی، لە وزەوە تا گواستنەوە و گەیاندن، لە کشتوکاڵەوە تا گەشتوگوزار''.
دوای کۆبوونەوەکە ئەردۆغان پێشوازیی کرد لە سەرۆکوەزیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی و، پاشان کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری ئۆزبەکستان، شەوکەت میرزیۆیێڤ و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی ئەنجامدا.
لەو کۆبوونەوانەدا لە پاڵ پەیوەندیە دوو قۆڵییە ئابوورییەکاندا، بابەتە هەرێمییەکان، جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و هەوڵەکانی تورکیا لە پێناو ئاشتییدا تاوتوێ کرا.
لە پاش دیدار و کۆبوونەوەکانی لە سەمەرقەند سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداری کردن لە ٧٧مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردانی شاری نیویۆرکی ئەمریکای کرد.
سەرکۆماری تورکیا، لە ٢٠ی ئەیلوولدا لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتارێک پێشکەش دەکات و لەگەڵ زۆرێک لە سەرۆک و سەرکردە جیهانیەکاندا کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام دەدات.
هەروەها لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا، ئەردۆغان لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکانی تورکیا لە ئەمریکا و بەڕێوەبەرانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئهردۆغان بهشداریی بکات له پێشوازییەکدا کە سهرۆكی ئهمریكا، جۆ بایدن لەسەر شەرەفی سەرۆکی شاندەکانی سازی دەکات.