Ruslan Rehimov
17 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2022
باکو - AA
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، برینداربوونی ٢٨٢ سەربازی وڵاتەکەی بەهۆی هێرشەکانی ئەرمینیاوە، راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجاندا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە پێکدادانەکانی ١٢-١٤ی ئەیلوولدا ٢٨٢ سەربازی ئازەربایجان برینداربوون کە برینی ٢١یان سەختە، هەروەها ٤٣ سەربازیان دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
باس لەوەش کراوە کە بەهۆی هێرشەکانی ئەرمینیاوە دوو هاووڵاتیی مەدەنی برینداربوون و تا ئێستاش چارەسەری یەکێکیان بەردەوامە.
- پێکدادانەکانی سەر سنووری ئەرمینیا-ئازەربایجان
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، لە شەوی ١٢ی ئەیلوولدا بەهۆی هێرشی ئەرمینیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی ئازەربایجان، دەستپێکی پێکدادانی راگەیاند.
لە دوای جەنگی قەرەباغ دوو، ئەمە گەورەترین پێکدادانی نێوان هەردوو وڵات بوو کە تواندرا لە رێی هەوڵە دیپلۆماتییەکانەوە بوەستێندرێت و ئاگربەست لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا، رابگەیەندرێت.
ئازەربازیجان، شەهیدبوونی ٧٩ سەرباز و ئەرمینیا، کوژرانی ١٣٥ سەربازی، راگەیاند.
هەروەها ئازەربایجان ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنەوەی تەرمی ١٠٠ سەربازی ئەرمەنی بە ئەرمینیا، دەربڕی.