Nazir Aliyev Tayfur
17 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2022
بیشکەک - AA
لە ناوچەی باتکەن کە تیایدا پێکدادان لە نێوان پارێزەرانی سنووری قرغیزستان و تاجیکستان روویدا، باری نائاسایی راگەیاندرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دۆخە لەناکاوەکانی قرغیزستانەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و ئاشتیی، لە ناوچەکەدا باری نائاسایی راگەیەندراوە.
پارێزگاری ناوچەی باتکەن، عەبدولکەریم عالیمبایێڤ لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد دوو گوندی ناوچەکەیان کە بەهۆی پێکدادانەکانەوەی رێگای نێوانیان پچڕابوو سەرلەنوێ رێگاکە کراوەتەوە.
گوتیشی: ''شەو ناوچەکە ئارام بوو. بەڵام رەوشەکە سەختە. سەربازانی تاجیکی گوندەکانی قرغیزستانیان چۆڵکرد. یەکەکانی قرغیز هاتنە گوندەکانەوە. تا سەقامگیربوونەوەی رەوشەکە لەگەڵ لایەنی تاجیک لە هەوڵدا دەبین''.
سەرکۆماری قرغیزستان، سەدر جابارۆڤ لە هەژماری فەیسبووک پرسەنامەی ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو سەربازانە کرد کە لە پێکدادانە چەکداریەکانی سەر سنووری قرغیزستان-تاجیکستان کوژراون.
دوێنێ بەیانی شەڕ و پێکدادان لە نێوان سەربازانی پاسەوانی قرغیزستان و تاجیکستان روویدا، کە بەهۆیەوە ٢٤ کەس کوژران و ٩٠ی دیکە برینداربوون.