Halil Demir
20 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئیستانبوڵ، ١٨ گومانلێکراوی بیانیی دەستگیرکران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانەی بەناوی داعشەوە لە شارەکە چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، تیمەکان لە ١٠ شارۆچکە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان کردە سەر ٢٠ ناونیشان و ١٨ ئەندامی بیانیی رێکخراوەکەیان دەستگیرکرد.
هاوکات لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵیدا گیرا.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان درێژەی هەیە.