Özcan Yıldırım,1 23
18 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2022
نیویۆرک
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی سەنتراڵ پارک-ی لە نیویۆرک کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٧٧ەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکە، سەردانی سەنتراڵ پارک-ی کرد.
هەریەک لە باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن، حەسەن موراد مەرجان و نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، فەریدون سینیرلیئۆغڵو لە سەردانەکەیدا، یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان'یان دەکرد.
لە میانی سەردانەکەدا، ئەوانەی لە پارکەکە بوون، بە گرنگییەوە پێشوازییان لە ئەردۆغان کرد و ماوەیەک گفتوگۆیان کرد و دواتر وێنەیان لەگەڵ ئەردۆغاندا چرکێندرا.
لە کاتێکدا ئەردۆغان لەسەر کورسی دانیشت، کەسێک هاتە لای و سوپاسی ئەردۆغانی کرد لە بەرامبەر رۆڵی لەبارەی ئۆکرایناوە.
ئەردۆغان هەروەها پێشنیازی بۆ دوو هاوسەر کرد کە لێی نزیک بوونەوە، واز لە جگەرەکێشان بهێنن.
ئەردۆغان ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی تورک کە لە ئەمریکا چالاکن کۆدەبێتەوە و بەشداری لە خوانی ئێوارەیشدا دەکات کە لەلایەن لیژنەی ئاراستەکردنی نیشتمانیی تورک-ئەمریکییەوە رێک دەخرێت.