21 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "(پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ) تا ئێستا بۆ زیاتر لە ٨٠ وڵات، ھەموو جۆرە بەرھەمێکمان رەوانە کردووە و ھێشتاش لەسەر رەوانەکردنیان بەردەوامین".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتی: ''لە دوێنێوە حاڵەتەکانی تووشبوونی رۆژانەمان بە کۆرۆنا ھێناوەتە خوار ھەزارەوە''.
ئەردۆغان گوتیشی: ''لە سەردەمێکدا کە شیرازەی گشتیی بەھۆی داڕووخانی سیستمەکانی تەندروستییەوە زامداربووە، تورکیا و ژاپۆن سەرکەوتنێکی نموونەیی نیشان دەدەن''.