Hatice Şenses Kurukız,Kaan Bozdoğan
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''پشتیوان بەخوا کاتێ پرۆژەی کناڵی-تەکیرداغ-چاناکالە-باڵکئەسیرمان تەواوکرد کە پردی چاناکەلە ١٩١٥ی لەنێودایە، مارمارا و خۆرئاوای ئانادۆڵو بە تۆڕی ئۆتۆبان گەمارۆ دەدەین''.
لە میانی گوتارێکیدا کە لە کۆشکی واهدەدینەوە لەرێگەی پەخشی راستەوخۆوە لە رێوڕەسمی کردنەوەی پێنجهەمین بەشی رێگای ئۆتۆبانی باکووری مارماریس پێشکەشی کرد، ئەردۆغان هیوای خواست پرۆژەکە خێرداربێت.
سەبارەت بە پرۆژەکە، ئەردۆغان گوتى: ''بەشی گەبزە-ئیزمیت کە بەڕووی خزمەتا کردوومانەتەوە، لە هەمان کاتدا قورسایی سەر ئۆتۆبانی TEM و رێگای وشکانیی D-100 کەمدەکاتەوە. ئەوەیش بە واتای هێوربوونەوەی قەرەباڵغی رێگای ئیستانبوڵ-ئەنقەرە دێت''.
هەروەها سەبارەی بەو پیلانانی دژ بە وڵاتەکەی دەگێڕدرێت، ئەردۆغان رایگەیاند: ''دووبارە دەیانەوێت تورکیا بە بابەتی ناوخۆیی خۆیەوە سەرقاڵ بکەن و رێگری بکەن لە هەستانەوەی سەدەمان''.
گوتیشی: ''پێش ١٠ ساڵ لەمەوبەر کاتێ بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣ەوە چوونە خزمەتی گەل، کەسانێک تاکە کێشەیان ئەو هەڵبژاردنە بوو کە دوای چەند مانگێک دەکرا. سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەوندە ساڵە هێشتا بەرامبەرمان تێگەیشتنێکی سیاسەت هەیە کە نەیتوانی هەڵبژاردنی یەکەم تێپەڕێنێت''.
هەروەها ئەردۆغان راشیگەیاند ''بە سەرکەوتنەکەمان جوانترین وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە کە تورکیا لە گەڵ وڵاتانی دوورەدەستی ئەفریقا و باشووری ئەمریکا لە هەمان جۆر دادەنێن''.