Sefa Mutlu
28 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و بەریتانیا کراوە، ھاوکات ھەڵسەنگاندن بۆ پێشھاتەکانی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، زیادبوونی گرژی بەھۆی ھێرشەکانی ئەرمینیا بۆسەر ئازەربایجان و پرسەکانی ناوچەکە کراوە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و جۆنسن ھاوڕابوون لەسەر بەھێزکردن و پێشخستنی ھەماھەنگی لە بواری بەرگریی لەنێوان ھەردوو وڵات.
هاوکات سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھەڵوێستی بێ لایەنانەی بەریتانیا لەبارەی رۆژھەڵاتی دەریای سپی و پشتیوانیکردن لە ھەوڵەکانی ھاریکاری و دیالۆگ بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەموو لایەکە.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی لە ھێرشەکانی ئەرمینیا بۆسەر ئازەربایجان کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەرمینیا لە ناوچەکانی قەرەباغ و دەوروبەری کە داگیری کردوون بکشێتەوە بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.