Sangar Hamad Azeez,kadir shareza
29 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2016
سه‌ركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆتدیڤوارهوه به رێوڕه‌سمێكی فه‌رمی پێشوازیی لێ كرا.
سەرۆکی کۆتدیڤوار حەسەن ڤاتارا بە رێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
دوای ئەوەی ئەردۆغان لەلایەن حەسەن ڤاتاراوە پێشوازی لێ کرا، مارشی میللی هەردوو وڵات لێ درا. دواتر شاندی هەردوولا چوونە نێو کۆشکی سەرۆکایەتییەوە.
هه‌ریه‌ك له ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری سهركۆمار، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ژینگه و شارسازی فاتمه گیولدهمهت، وه‌زیری ئابووری مسته‌فا ئێلیتاش و وه‌زیری به‌رگری عیسمه‌ت یڵماز هاوڕێی سه‌ركۆماری توركیان.
زیاتر له 100 بازرگان و خاوەنكار هاوڕێی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی كۆتدیڤوار، غانا، غینیا و نه‌یجیریا.