Hanife Sevinç,Berk Özkan
23 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌كجاره‌كی له لیبیا رایگه‌یاند: "پێموانییه زۆر جێی متمانه بێت (رێككه‌وتننامه‌كه). هیوادارین بڕیاری ئه‌و ئاگربه‌سته پێشێل نه‌كرێت".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی، ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه بۆ میدیاكاران دوا.
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به هێرشەکانی ئەرمینیا بۆ سەر ئازەربایجان گوتی: "لەو باوەڕەدام کە تورکیا لانی کەم بە هێندەی رووسیا مافی ئەوەی هەیە لەپێناو ئاشتییدا لێرەدا جێی هەبێت''.
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێش له توركیا سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "له ئه‌نجامی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی زانستیدا، به پێویست ده‌زاندرێت چ جۆره رێوشوێنێك بگیرێته به‌ر، ئێمه‌یش له‌وانه ئاگادار ده‌كرێینه‌وه و به‌م پێیه بڕیار ده‌ده‌ین چ جۆره هه‌نگاوێك بنێین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی S-400 له رووسیاش گوتی: ''یۆنان S-300ی لەدەستدایە، واز لە تاقیکردنەوە بهێنن، ئەو بەکاری دەهێنێت. ئایا ئەمریکا شتێکی لەو شێوەیە لەوێ دەپرسێت؟ کەواتە بوونی چەکی رووسی لێرەدا ئەو بەڕێزانە بەتایبەتی ناڕەحەت دەکات. ئێمە پێداگرین، بە هەمان شێوە بەردەوام دەبین لەسەر رێگاکەمان".