Dilara Zengin
23 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
مه‌زه‌نده ده‌كرێت تێچووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له ٣ی تشرینی دووه‌م بگاته ١٠ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار. به‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٠ ده‌بێته پڕخهرجترین هه‌ڵبژاردن له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و كۆنگرێسی ئه‌مریكا، هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارته به‌شداربووه‌كان چڕتر بووه‌ته‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا له كاتێكدا به‌ربژێرانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و كاندیدان بۆ كۆنگرێس له ركابه‌ری تونددان، تا دێی تێچووی هه‌ڵبژاردنه‌كه زیاتر ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌نته‌ری سیاسه‌تی هه‌ستیار له واشنتۆن كۆی كردوونه‌ته‌وه، مه‌زه‌نده ده‌كرێت به‌ربژێری دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كه ركابه‌ری یه‌كن نزیكه‌ی پێنج ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار خه‌رج بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌دان كاندیدی دیكه كه ده‌یانه‌وێت ٤٣٥ كورسییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ٣٥ كورسی ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌ده‌ست بهێنن مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیاتر له پێنج ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار خه‌رج بكه‌ن.
به‌م جۆره مه‌زه‌نده ده‌كرێت بڕی ١٠ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و كۆنگرێس خه‌رج بكرێت. به‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٠ ده‌بێته پڕخهرجترین هه‌ڵبژاردن له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
به‌هۆی هه‌ڵكشانی زیاتری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، تێچووی هه‌ڵبژاردنیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه. له كاتێكدا به‌ربژێرانی سه‌رۆكایه‌تی داهاتێكی كه‌میان بۆ گه‌شت و چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام داوه، به‌ڵام بڕێكی زیاتری پاره‌یان ته‌رخان كردووه بۆ رێكلامكردن له ته‌له‌ڤيزیۆن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.