جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ھەزار و ٥٣ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٥٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) و ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە".

Abdulhameed Husseın Karam  | 23.10.2020 - نوێکردنەوە : 24.10.2020
ھەرێمی کوردستان.. ھەزار و ٥٣ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٥٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) و ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٦٧ ھەزار و ١٨٤ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە دوو ھەزار و ٢٦٣ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ٢٥١ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و، دەرەنجام ھەزار و ٥٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

پارێزگای ھەولێر،٤٦١ تووشبوو، چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای سلێمانی، ٨٣ تووشبوو، پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، ٣٣ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی راپەرین ،٣٢ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای دھۆک،٤٢٥ تووشبوو، شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای ھەڵەبجە، ١٩ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٠ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە و، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٥٩٥ ھەزار و ٩٥٤ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٦٧ ھەزار و ١٨٤ تووشبوو کە ٢٤ ھەزار و ٢١٣ لە ھەولێر، ٢٠ ھەزار و ٨٣٣ لە سلێمانی، ١٩ ھەزار ٨٤٧ لە دھۆک و، دوو ھەزار و ٢٩١ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا دوو ھەزار و ٢٦٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٦٦٣ لە ھەولێر، ھەزار و ١١٧ حاڵەت لە سلێمانی، ٤٠٦ لە دھۆک و لە ٧٧ حاڵەت ھەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın