Enes Kaplan
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجام دا.
به‌پێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا، پێشهاتەكانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیهكان به‌تایبه‌تی ئابووریی و هاریكاریی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) تاوتوێ كراوه، هەروەها گفتوگۆكراوه سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی لیبیا، سووریا و كێشه‌كانی ناوچه‌كه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هاوڕابوون له‌باره‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیهكان و درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگیی له پێناو ئاشتی، ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌ییدا.