Ömer Tuğrul Çam
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌رمینیا بۆسه‌ر ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند ''ئه‌وه‌ی ئه‌رمینیا ئه‌نجامی دا مایه‌ی قبوڵكردن نییه. با ئه‌رمینیا هۆشی بێته‌وه به‌خۆیدا. ئازه‌ربایجان ته‌نیا نییه. ئێمه وه‌ك كۆماری توركیا و گه‌لی تورك به هه‌موو توانامانه‌وه له پاڵ ئازه‌ربایجان-داین''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی کەناڵی TRT Haberدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌رمینیا له ناوچه‌ی تۆوز سه‌ر سنوور بۆسه‌ر پێگه‌كانی ئازه‌ربایجان گوتی: ''به‌دڵنیایییه‌وه سوپای ئازه‌ربایجان ئه‌وه‌ی پێویست بوو كردی و ئه‌و هێرشه‌ی شكست پێ هێنا. لێره‌وه ئه‌وه ده‌بینین كه ئه‌رمینیا به تایبه‌تی له‌و خاكهوهی داگیری كردووه ده‌یه‌وێت سه‌رنجه‌كان بخاته سه‌ر ژمارەیەک شوێنی دیكه، بۆ ئه‌وه‌یش مه‌یدانی نوێی پێكدادان ده‌كاته‌وه''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌رمینیا له هیچ چاره‌سه‌رێك نزیك نه‌بووه‌ته‌وه و گوتی: ''ئه‌وه‌ی ئه‌رمینیا ئه‌نجامی دا مایه‌ی قبوڵكردن نییه. با ئه‌رمینیا هۆشی بێته‌وه به‌خۆیدا. ئازه‌ربایجان ته‌نیا نییه. ئێمه وه‌ك كۆماری توركیا و گه‌لی تورك به هه‌موو توانامانه‌وه له پاڵ ئازه‌ربایجان-داین''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا هه‌ر پشتیوانییه‌كی له ده‌ست بێت پێشكه‌شی ده‌كات له پێناو پارێزگارییكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئازه‌ربایجان و گوتی: ''ئازه‌ربایجان هه‌ر چاره‌سه‌رێكی هه‌بێت له‌باره‌ی خاكه داگیركراوه‌كانی و كاراباغی، ئێمه له گه‌ڵیدا ده‌بین''.
- بڕیاری كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ئایاسۆفیا به‌ڕووی په‌رستشدا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه له‌ڕووی یاساییه‌وه كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ئایاسۆفیا به‌ڕووی په‌رستشدا بڕیارێكی به‌جێ بوو، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه ئایاسۆفیا له ساڵی ١٤٥٣دا دوای فه‌تحكردنی ئیستانبوڵ سه‌ربه گه‌لی توركه و وهقفكراوه بۆ مزگه‌وت.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: ''مزگه‌وتی ئایاسۆفیا له ساڵی ١٤٦٢دا وهقفكراوه بۆ مزگه‌وت و ده‌بێت وه‌ك مزگه‌وت به‌كاربهێنرێت. ده‌كرێت له‌و باره‌یه‌وه بۆچوونی 'ده‌بوو بكرێته‌وه، نادهبوو بكرێته‌وه، كردنه‌وه‌ی باشتر بوو' هه‌بێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بۆچوونی هه‌مووانیشدا نه‌بین رێزی لێده‌گرین، به‌ڵام به‌توندی ئه‌و لێكدانه‌وانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌كرێن له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردان له‌باره‌ی مافی سه‌روه‌ریی توركیا''.