Dmitri Chirciu
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
مۆسكۆ - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ڤێرشینین رایگەیاند كه بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا وه‌ك مزگه‌وت به‌ڕووی په‌رستشدا ''كارو‌باری ناوخۆیی توركیا خۆیه‌تی''، له‌به‌رئه‌وه پێویسته نه رووسیا نه ده‌وڵه‌تانی دیكەیش ده‌ستوه‌ردان له‌و باره‌یه‌وه نه‌كه‌ن.
سێرگی ڤێرشینین له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد بۆ بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا وه‌ك مزگه‌وت به‌ڕووی په‌رستشدا.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ڤێرشینین ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه بابه‌تی ئایاسۆفیا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانی هه‌بوو له جیهاندا و گوتی: ''به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین كه ئه‌وه كارو‌باری ناوخۆیی توركیایه. له‌ڕووی سروشتییه‌وه پێویسته نه ئێمه نه كه‌سانی دیكه ده‌ستوه‌ردان نه‌كەین له‌وه‌دا''.
سێرگی ڤێرشینین ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئایاسۆفیا له‌ڕووی كولتوور و شارستانییه‌تی جیهانییه‌وه گرنگه.