Berk Özkan
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترۆدۆ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترۆدۆ ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و ترۆدۆ، تاوتوێی ھەنگاوەکانی بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە بواری پیشەسازی بەرگریی و زیاترکردنی قەبارەی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵاتیان کردووە.
ئەردۆغان راشیگەیاندووە کە پرسی ھەڵپەساردنی ھەناردەی بەشێک لە کەلوپەلی سەربازیی لەلایەن کەنەداوە بۆ تورکیا کە بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا راگیرابوو، لەگەڵ گیانی ھاوپەیمانێتی یەکناگرێتەوە.