Kasım İleri
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، جۆناسان ھۆفمان لەبارەی بڵاوبوونەوەی ھەواڵی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە رایگەیاند "ئەگەر ئەم ھەواڵانە راست بن، وەزارەتی بەرگریی بە توندی ئیدانەی ئەم تاقیکردنەوەیە دەکات".
ھۆفمان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە پینتاگۆن ئاگاداری بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵەیە و گوتیشی: "ئەگەر ئەم ھەواڵانە راست بن، وەزارەتی بەرگریی بە توندی ئیدانەی ئەم تاقیکردنەوەیە دەکات. بە ئاشکرای ئاماژەمان بەوە کردووە کە سیستەمی S-400 لەگەڵ پەیوەستەیی تورکیا بە ناتۆ و ئەمریکا یەکناگرێتەوە".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، جۆناسان ھۆفمان ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە ئەوان دژی کڕینی ئەم سیستەمە بوون لەلایەن تورکیاوە و گوتیشی: "نیگەرانین لە بەرامبەر ھەواڵی بەکارھێنانی سیستەمەکە بە شێوەیەکی کرداریی لەلایەن تورکیاوە. نابێ چالاک بکرێت. ئەنجامدانی ئەمە مەترسی کێشەی جددی لە پەیوەندییەکانی ئەمنیمان لێ دەکەوێتەوە".
جۆناسان ھۆفمان ئەوەشی خستەڕوو کە بەھۆی کڕینی سیستەمی S-400 بەشداری تورکیا لە پرۆگرامی F-35 ھەڵپەسێردراوە و گوتیشی: " S-400 رێگرە لە ئەنجامدانی ھەماھەنگی لە بوارەکانی دیکەدا".