Seyit Aydoğan,Muhammet Ali Kemal
04 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
ئۆتاوا - AA
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترۆدۆ کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە دانانی باجی گومرکی نوێ لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی هەنارەکراو بۆ ئەو وڵاتە، نیشاندا کە کەنەداش دەگرێتەوە.
جەستن ترۆدۆ لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەی فیدراسیۆنی شارەوانییەکانی کەنەدادا، کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئەمریکا نیشاندا سەبارەت دانانی کەنەدا لە لیستی ئەو وڵاتانەی دانانی باجی گومرکی نوێیان دەخرێتە سەر لەبارەی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی هەناردەکراو بۆ ئەمریکا و گوتی: "کەنەدا کیسە لمی سەرۆکی ئەمریکا نییە".
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترۆدۆ باسی لەوەکرد سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رێکارەکانی ئاسایشی نیشتمانیی وەک هۆکاری بڕیارەکە نیشانداوە و گوتی: "ئەوەی کە بڵێت پیشەسازیی پۆڵا لە کەنەدا بووەتە مایەی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، سووکایەتییکردنە بە ئێمە".
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا جەختی لەوەکردەوە کە ئەمریکییەکان و بە تایبەت لایەنگرانی ترەمپ بە هۆی ئەو باجە نوێیانەی خراوەتە سەر کەنەدا، تووشی کێشەی دارایی و خەم و ناڕەحەتی دەبنەوە و گوتی: "نازانم بۆ ئەوەی ترەمپ ئەو باجانە لەسەر کەنەدا هەڵبگرێت، داوای چی کردووە لە ئێمە. بەڵام ئەوەی کە دەیزانم ئەوەیە لە کاتێکدا سەربازانی کەنەدا شان بەشانی ئەمریکییەکان لە جەنگدان، گوتنی ئەوەی کە کەنەدا هەڕەشەی ئاسایشی بۆ ئەمریکا درووستکردووە، قورسە و قبوڵ نەکراوە".
جەستن ترۆدۆ تیشکی خستەسەر ئەوەی ئەمریکا لە بازرگانیی پۆڵادا لەگەڵ کەنەدا، خاوەنی دوو ملیار دۆلاری زیادەیە و کاتێکیش باس دێتە سەر خستنەڕووی زۆر لە لایەن چینەوە، هەردوو وڵات دەگەنە یەک ئاست و گوتی: "ئەگەر بێت و ترەمپ لە لووتکەی وڵاتانی G7 کە هەفتەی داهاتوو لە کیوبیک سازدەکرێت، بەشداریی بکات، ئەوا پێکەوە کۆدەبینەوە. پەیامەکەمان نەرم دەبێت، کەنەدا کیسە لمی سەرۆکی ئەمریکا نییە".