Hakan Çopur
04 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
راگه‌یاندنی ئه‌مریكی بڵاویکردەوە كه رۆژی چوار شه‌ممه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی ئێواره خوانێكی به‌ربانگ رێكده‌خات.
له هه‌واڵێكدا كه پشتبه‌ستن به به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی له میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه تره‌مپ ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه خوانێکی به‌ربانگ رێكده‌خات.
له كاتێكدا هێشتا له لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه‌ش نه‌كراوه كه كێ بۆ خوانی به‌ربانگه‌كه بانگهێشتكراوه.
دۆناڵد تره‌مپ كه له 20ی كانوونی دووه‌می 2017 پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكای رادەستکرا، رەمەزانی رابردوو نه‌ریتی خوانی به‌ربانگی له كۆشكی سپی‌دا رێكنهخست كه ساڵانی رابردوو رێكده‌خرا.