Hilmi Tunahan Karakaya
17 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
هاتای - AA
لە شارۆچکەی هاسا سەربە پارێزگای هاتای کە بە بەروبوومی ترێ بەناوبانگە، کۆکردنەوەی بەروبوومی ترێ کە تام و چێژێکی جیاوازی هەیە، دەستی پێ کرد.
لە شارۆچکەی هاسا کە لەسەر رووبەری نزیکەی ٥٠ هەزار هێکتار زەوی هەشت جۆر ترێ بەرهەم دەهێنرێت، کارێکی زۆر دەکرێت بۆ کۆکردنەوەی بەروبوومەکەی.
بەروبوومی ترێ کە لە گزنگی بەیانییەوە لەلایەن کرێکارانی کێڵگەوە کە زۆربەیان ئافرەتن کۆدەکرێتەوە، دەکرێتە سندوقەوە و ئامادە دەکرێت بۆ گواستنەوە و دەخرێتە بارهەڵگرەکانەوە.
سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی هاسا، مەهمەت شاهینەر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد، شارۆچکەکە کە پڕە لە باخی چوار وەرزە، وەرزی پڕکاری کۆکردنەوەی بەرهەم تیایدا دەستی پێ کردووە.
شاهینەر باسی لەوە کرد کە لەسەر ئاستی تورکیا شارۆچکەکە لە دوای مانیسا ئالاشەهر ریزبەندی دووەمی گرتووە لە بەرهەمهێنانی ترێ-دا، لەبەرئەوە شارۆچکەکە ناوەی ئەو بەروبوومەی وەرگرتووە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ترێ رەوانەی پارێزگاکانی ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات دەکەن و گوتی: ''پشتیوان بە خوا، ئەمساڵ کارێکی کۆکردنەوەی بەروبوومی بەبەرەکەتی جوان ئەنجام دەدەین. لەئێستادا بەروبوومەکە جوان دەردەکەوێت. نرخەکەی تێکڕا دوو لیرە بۆ کیلۆیەکە. چاوەڕوانی نزیکەی ١٢٠ هەزار تۆن دەکەین لە ٥٠ هەزار هێکتار، ئەگەر رۆژانە نزیکەی هەزار تۆن بەرهەم کۆبکرێتەوە ٣٠٠ تۆنی هەناردە دەکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە لە بازاڕی ناوخۆدا ساغ دەکرێتەوە. واتا سەدا ٢٥-٣٠ هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەین''.