Ramal Mahmood
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
هاتای - AA
لەمیانی گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیل لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب، ١٨٢ کەس کە بەسەختی برینداربوون گەیەنراونەتە هاتای.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپەمەنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا، دوای گواستنەوەی برینداران لە ناوچەکانی رۆژئاوای حەلەب بۆ ئیدلب، ئەو کەسانەی برینەکانیان سەختە رەوانەی تورکیا کران. کە ژمارەیان گەیشتە ١٨٢ کەس و لە نێویشیاندا ٧١ منداڵ هەن.
٨٠ لەو بریندارانە گوسترانەوە بۆ دەرەوەی پارێزگای هاتای، ٢٣ برینداریش دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نەخۆشخانەیان جیهێشت.
وێڕای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ١٥ بریندار گیانیان لەدەستدا.