Sayed Khodaberdi Sadat,Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
كابول - AA
له ئاکامی هێرشێك بۆ سه‌ر ماڵی په‌رله‌مانتارێكی پارێزگای هێلمه‌ند له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، پێنج كه‌س کوژران.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه هێرش كراوه‌ته سه‌ر ماڵی په‌رله‌مانتارێکی پارێزگای هێلمه‌ند بەناوی، میر وه‌لی له ناوچه‌ی هۆشاڵ خان مینا لەشاری كابول و رایانگه‌یاند: "ئێواره‌ی دوێنێ سێ كه‌س هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و، یه‌كێكیان لەبەردەم دەرگای ماڵەکە خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و، دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش چوونه‌ته ژوورەوە و ته‌قه‌یان بهدهورووبهردا كردووه".
له‌و هێرشه‌دا په‌رله‌مانتاره‌كه و سێ لە پاسه‌وانەکانی و دوو كه‌سی خێزانه‌كه‌ی كوژراون، ئه‌و كه‌سانه‌شی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه كاته‌كانی به‌یانی كوژراونهتهوه.
ئاماژه بهوهیشكرا كه هێرشه‌كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای ناوخۆی ناوچه‌كه له‌و ماڵه‌دا ئه‌نجامدراوه.
گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاھید رایگەیاند کە چەکدارانی بزووتنەوەکەیان ھێرشەکەیان ئەنجامداوە و باسی لەوە کرد کە لە ھێرشەکەدا ٢٠ کەس کوژراون.