Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی رایگه‌یاند: "زۆر روون و ئاشكرایه كه له‌گه‌ڵ رووسیادا له چه‌ندین بابه‌تدا بیركردنه‌وه و بۆچوونەکانمان وه‌كو یه‌ك نین، به‌ڵام گفتوگۆی نێوانمان تێكنه‌چووه".
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، كیربی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ روونكردنه‌وه‌كانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا پێسكۆڤ كرد، كه رایگه‌یاندبوو "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا خه‌ریكه له هه‌موو ئاستێكدا راده‌گیرێت".
كیبری ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌ته‌واوی تێنه‌گه‌یشتووه له‌وه‌ی وته‌بێژی وەزارەتی دەرەوی رووسیا مه‌به‌ستی چی بووه و، گوتی: "زۆر روون و ئاشكرایه كه له‌گه‌ڵ رووسیادا له چه‌ندین بابه‌تدا بیركردنه‌وه و بۆچوونەکانمان وه‌كو یه‌ك نین، به‌ڵام گفتوگۆی نێوانمان تێكنه‌چووه".
كیربی باسی له‌وه كرد كه رۆژی سێ شه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه، ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه له‌گه‌ڵ موخاته‌به رووسه‌كان بابه‌تی سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
گوتیشی: "گفتوگۆ له بابه‌ته گرنگه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه. نازانم روونكردنه‌وه‌كان به‌ته‌واوی ئاماژه به‌چی ده‌كه‌ن. ئه‌مه راستییه‌كه كه ئه‌و روونكردنه‌وانه ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ نییه. ئێمه له‌وێ باڵیۆزخانه‌مان هه‌یه و له زۆر بابه‌تدا رۆژانه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه".