Mohamed Majed
16 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2024
غەززە ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خانوویەک لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ٢٣ کەس کوژراون و برینداربوون.
نەخۆشخانەی عەودە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە خانوویەک لە کەمپی نوسەیرات ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.
ڕاشیگەیاندووە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، ١٠ فەڵەستینی کوژراون و ١٣ی دیکەش برینداربوون.
ھاوکات شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە لەنێو کوژراوەکاندا، ژمارەیەک منداڵ و ئافرەت ھەیە.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان، ھەر بەھۆی بۆردومانەکەوە، خانووەکە بە تەواوی ڕووخاوە.