Mesut Varol
15 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2020
به‌دلیس – AA
لێكۆڵینه‌وه له مێژووی ئه‌و وێنانه ده‌كرێت كه له سه‌ر گاشه‌به‌رده‌كانی ئه‌شكه‌وتێكی چیای ئالیگه‌رت له پارێزگای به‌دلیس كێشراون كه چیاكه دوو هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه.
ئه‌شكه‌وته‌كه كه ٢٥ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی ئادیلجه‌وازه دووره و درێژیه‌كه‌ی ١٢ مه‌تر و پانییه‌كه‌یشی حه‌وت مه‌تره له‌لایه‌ن گرووپێكی شاخڕه‌وییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه. له دیواره‌كانی ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا چه‌ندین وێنه‌ی جیاواز به بۆیه كێشراون.
شوێنه‌وارناسان له وێنه‌كانی خۆر، بزنه‌كێوی، ئاسك، مرۆڤ و هێمای خواوه‌نده‌كان ده‌كۆڵنه‌وه كه له ناو گاشه‌به‌رده‌كانی ئه‌شكه‌وتێك له‌نێو چیای ئالیهگه‌ر له قه‌زای ئادیلجه‌واز له پارێزگای به‌دلیس كێشراون.
سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسی كۆلێژی ئادابی زانكۆی یوزونجویڵ وان، پڕۆفیسۆر دكتۆر ره‌فعه‌ت چاوش‌ئۆغڵو و شوێنه‌وارناس سینان كڵچ و تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌هلات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و وێنانه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه.
دكتۆر ره‌فعه‌ت چاوش‌ئۆغڵو به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئه‌و وێنانه بوونه‌ته جێی سه‌رنجی ئه‌وان و گوتی: "ده‌زانین پاشماوه‌كانی ئورارتو له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، به‌ڵام گرنگی ئه‌وانه له‌وه دایه كه سه‌ره‌داومان ده‌سكه‌وتوون كه بۆ پێش ئورارتوییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
شوێنه‌وارناس، سینان كڵچ'یش ده‌ڵێت: "وێنه‌ی مرۆڤ كه ده‌سته‌كانی بۆ سه‌ره‌وه به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه وه‌ك دیمه‌نه‌كانی گۆبه‌كلیته‌په ده‌بینین. له‌وانه‌یه مێژووی ئه‌م وێنانه بی ١٢ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بگه‌ڕێته‌وه. وێنه‌كان زۆر سه‌رنجڕاكێشن.