Ayşe Şensoy
03 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2018
به‌دلیس - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان لە بارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگه‌یاند کە سوپای تورکیا لە پێشڕەیدایە بەوە عەفرین و گوتی "سوپاس بۆ خوا ده‌ستكرا به كۆنترۆڵكردنی چیاکانی ئه‌وێ. ئێستا به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین، كه‌می ماوه".
له میانی به‌شداریكردنی له شەشه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پارێزگای به‌دلیسی ئاك پارتیدا، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای ساردی كه‌شوهه‌وا ئه‌و کۆنگرەیە زۆر واتاداره و، سوپاسی هاووڵاتیانی كرد بۆ گرنگییدان به کۆنگرەکە.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه وه‌ك پێش 16 ساڵ كاتێک كه‌وتوونه‌ته ڕی گوتوویانه "له رێگایه‌كی دوور ودرێژی هەستیارداین، به شه‌و و رۆژه ده‌ڕۆین" شه‌و و رۆژ ریدهكهن و گه‌یشتوونه‌ته شوێنی باش".
سەرکۆماری تورکیا گوتی:" لە پەرلەمانی ئەورووپا هەندێک کەس، رێگەیان ونکردووە و پارچە پەڕۆی ئەوانیان لەمل کردووە، سەرەڕای ئەوەی پەکەکە وەک رێکخراوی تیرۆریستی دەناسن، دێن و پارچە پەڕۆی رێکخراوی تیرۆریستی دەبەنە ناو بینای پەرلەمان و پێیەوە دەگرین، زۆر دەگرین زۆر . بە لەمل کردنی ئەو پارچە پەرۆیانە ناگەنە هیچ شوێنێک. ئەوان هیچ کات ناتوانن بڕیاری ئێمە بگۆڕن".
ئەردۆغان گوتیشی: "رووی قسەکانم دەکەمە ئەو کەسەی سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە و پێی دەڵێم هێی کاک کەمال ئێستا کۆنگرە دەبەستن. ئەگەر مەردی دە بڵێ ئەو پەیەدە/پەکەکە و یەپەگەیە رێکخراوی تیرۆریستین. بەڵام وا ناڵێی چونکە تۆ کەسێکی لەگەڵ نوێنەرەکانی ئەوان لە پەرلەمان؛ پیاسە دەکەی".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "لەو کاتەی شێر دێتە مەیدان، چەقەڵەکان دەبێت هەڵبێن. تا دوێنێ ئەو تیرۆریستانەی پشتیان بەهێزێک بەستبوو، رکابەرایەتی ئەم میللەتەیان دەکرد، کاتێک کە کونەکانیان بەسەریاندا رووخێنرا، دەبینین کە دەچنەوە مەنفا".