Mehmet Tosun,Barış Gündoğan,Seval Güler,Meltem Öztürk
03 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ٣٦هەمین كۆنگره‌ی ئاسایی جه‌هه‌په‌دا، په‌رله‌مانتاری ئیزمیر كه‌مال كڵچدارئۆغڵو و، په‌رله‌مانتاری یاڵۆڤا، موحه‌ڕه‌م ئینجه، دەنگی پێویستی نوێنه‌رانیان بەده‌ستهێنا بۆ بوونه كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی گشتیی پارته‌كه.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه له هۆڵی وه‌رزشی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وانه‌ی خوازیاری بوونە كاندید بوون بۆ پۆستی سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه متمانەی نوێنه‌ریان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی دیوانی پارته‌كه كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كڵچدارئۆغڵو و ئینجه دەنگی پێویستیان به‌ده‌ستهێنا و، بوونه كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی گشتیی.