Hemın Othman Mohammed
30 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2016
بههۆی خراپی كهشوههوا له ئانادۆڵوی خۆرههڵات، له هەردوو شاری وان و بهدلیس، رێگاوبانی 62 ناوچه و گوند داخراون.
لێپرسراوانی گەورەشارەوانی وان، ئاماژە بەوە دەكەن كە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە رێگاوبانی 46 ناوچە بە رووی هاتوچۆدا داخراون، تیمەكانی شارەوانیش بەردەوامن لە كردنەوەی ئەو رێگاوبانانە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی 14مین ناوچەی وان، باس لەوە دەكات كە تا كۆتایی هەفتە بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت.
هاوكات بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی 11مین ناوچەی رێگای وشكانی، ئاماژە بەوە دەكەن كە بەردەوامن لەسەر كارەكانیان بۆ كردنەوەی رێگای نێوان وان - باهچەسەرای.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری خزمەتەكانی گواستنەوە و رێگاوبانی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس یوجەل ئیلارسان رایگەیاند "رێگاوبانی 16 گوند داخراون و تیمەكانیش بەردەوامن لەسەر كارەكانیان بۆ كردنەوەیان و، لە كورتترین ماوەدا بە رووی هاتوچۆدا دەكرێنەوە".