Muhammet Ali Kemal
30 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بنکەی ئاسمانیی ئاندروس لەلایەن هەریەک وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو، باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن سەردار کڵچ و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پیشوازیی لێکرا.
دواتر سەرکۆماری تورکیا لە بنکەی ئاسمانیی ئاندروسەوە بەرەو هۆتێلی (St. Regis) بەڕێ کەوت. لەکاتی گەیشتنی بە هۆتێلەکە لەلایەن جەماوەرێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا و بە گوتنەوەی درووشم خۆشحاڵییان بە رۆیشتنی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا دەربڕی.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ هاوسەرەکەیدا چووە لای ئەو کەسانەی کە چاوەڕێی بوون و بە دەست راوەشاندن سوپاسی کردن.
ئەردۆغان لە کاتی چوونە ژوورەوەیدا بۆ هۆتێلەکە لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە کرد بەرنامەکانیان لە ئەمریکا دەستیپێکردووە، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە بەشداریی لە لووتکەی ئاسایشی ئەتۆمی دەکات و ناوەندی کولتوور و شارستانێتیی ئەمەریکی-تورکی دەکاتەوە.
هەریەک لە وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بەرات ئاڵبایراک، وەزیری خێزان و سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکان سەما رەمەزانئۆغڵو، وەزیری لاوان و وەرزش ئاکیف چاغاتای و وەزیری ئابووری موستەفا ئەلیتاش یاوەریی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەمینە ئەردۆغان-ی هاوسەری دەکەن لە گەشتەکەیاندا بۆ ئەمریکا.
بڕیارە ئەردۆغان رۆژانی ٣١ی ئازار و یەکی نیسان بەشداریی لە لووتکەی ئاسایشی ئەتۆمی بکات کە لە واشنتۆن بەڕێوە دەچێت.