Salim Taş
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
هاتای - AA
دوای ئەوەی لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون هێزە چەکدارەکانی تورکیا گوندی حەمام سەر بە ناحیەی جندرێس-یان لە تیرۆریستان پاککردەوە، ئافرەتێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە تەنها لەنێو ماڵێکی گوندەکەدا دۆزرایەوە. لە ئێستادا ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە و چارەسەرکردنی بەردەوامی هەیە و ناوی 'عەفرین'ی لێنراوە.
'عەفرین' دوورۆژ لەمەوبەر لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە گوندی حەمام دۆزرایەوە و لە ئێستادا ناسراوە کە خاوەن پێداویستی تایبەتی مێشکی و جەستەییە و لە لایەن سەربازەکانەوە براوەتە نەخۆشخانەی کرکهان و چارەسەرکردنی تەواو بووە.
دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە، وەزارەتی سیاسەتی خێزان و کۆمەڵایەتی خۆی کردە خاوەن 'عەفرین' و لە ناوەندی راوێژی خێزانی و خاوەن پێداویستی تایبەتی هاتای، تەواوی پشکنین و چاودێری لە ئەستۆ گیرا.
بەڕێوەبەری گشتی سیاسەتی خێزانی و کۆمەڵایەتی هاتای، عەلی ساندکچی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە 'عەفرین' دوای ئەوەی هێنراوەتە تورکیا، پێداویستی تایبەتی بۆ دابین کراوە و خراوەتە ژێر چاودێریەوە و چارەسەریی پێویستی بۆ کراوە و گوتی:
"بە هۆی ئەوەی کە هیچ زانیارییەک نییە لەسەر ناسنامەکەی، بۆیە بە گونجاومان زانی ناوی بنێین 'عەفرین' ئێستا لە دەستێکی دەستپاک و دڵسۆزی دەوڵەتدایە، نازناوەکەشی بە ناوی ناوچەکەوە دەنێین کە حەمامات-ە. لە ناسنامەی کاتییەکەیدا شتێکمان بۆ کردووە تاکو خێزانەکەی بدۆزنەوە و بتوانن لە ماوەیەکی کورتدا بێنەوە بۆی و کچەکەمان بە ساغ و سەلامەتی رادەستی خێزانەکەی بکەینەوە. ئێستا 'عەفرین' لە دەستێکی دەستپاک و دڵسۆزی دەوڵەتەکەماندایە".