Hemin Hüseyin
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2018
ھەولێر-AA
لە ھەرێمی کوردستان، ھاوشێوەی وڵاتانی جیھان، دیاردەی مانگگیران بە روونی بینرا و پێشتریش ئاژانسی ناسا لەبارەی ئەم مانگگیرانەوە زانیاریی دروستی بڵاوکردەوە کە ئاماژەی بەوە کردووە دیاردەیەکی ھاوشێوە پێش ٣٦ ساڵ روویداوە و دوای نزیکەی بیست ساڵی دیکەش جارێکی دیکە روودەداتەوە.
ئاژانسی ناسای ئەمریکایی بڵاویکردەوە کە ئەم ئێوارەیە دیاردەی سووپەرموون لە جیھاندا روودەدات کە بریتییە لەوەی قەبارەی مانگ گەورەتر دەبێت و بە رێژەیەکی زۆریش گەشتر دەردەکەوێت ئەم دیاردەیەش لە کاتێکدا روودەدات کە مانگ لە خولگەیەکدا دەگاتە نزیکترین خاڵی زەوی و بەم ھۆیەوەش شکانەوەی تیشکی خۆر لە دەروی زەویدا وادەکات کە مانگ بە رەنگی سوور و شین دەربکەوێت.
له ئاسمانی شاری ههولێر كاتژێر ١٧:٤٥، مانگ به شێوهیهكی جیاواز دهركهوت كه رهنگێكی شینی ئاسمانی ههبوو، دوای چهند خوولهكێك رهنگهكهی گۆڕا بۆ رهنگی سوور و دواتریش رهنگی زهرد.
ههروهك لە ھەواڵەکەی ئاژانسی ناسا ئاماژە بەوەشکرابوو کە دیاردەی مانگگیرانەکە لە کەناراوەکانی رۆژئاوای ئەمریکای باکوورەوە تاوەکو کەناراوەکانی رۆژھەڵاتی زەریای ھێمن بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەبینرێت.
گیرانی تەواوەتی مانگ بەھۆی ئەوەی ھەسارەی زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە و کەوتنی سێبەری مانگ بۆ سەر زەوی روودەدات، بەو شێوەیەش لەبەر ئەوەی مانگ تیشکی خۆری بەرناکەوێت و تەنھا لەرێگای ئەو تیشکانەی کە لە زەوییەوە رەنگ دەدەنەوە رووناک دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە مانگ رەنگێکی سوور وەربگرێت. زانایانی بۆشایی ئاسمان ئەم دۆخەی کە مانگی تێدەکەوێت بە "مانگی خوێناوی" ناودەبەن.
لەکاتێکدا کە شوێنە جیاوازەکانی گۆی زەوییەوە، مرۆڤەکان دەتوانن ''مانگی سوپەری شین'' ببینن، دانیشتوانی ناوچەکانی کەناراوەکانی ئەمریکای باکوور تاوەکو زەریای ھێمن دەتوانن ئەوە ببینن کە مانگ لە دۆخەدا گیراوە و لە ھەرێمی کوردستانیش مانگ بە شێوەیەکی روون بینرا.
ئەم سێ رووداوە پێکەوە دوایین جار لە ساڵی ١٩٨٢دا روویداوە و ''مانگی سوپەری شینی خوێناوی'' جارێکی دیکە لە ساڵی ٢٠٣٧دا دەردەکەوێتەوە.