Merve Özlem Çakır,Dilara Zengin
01 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2018
ئهنقهره - AA
ژمارەی دانیشتوانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧دا، بەراورد بە ساڵی رابردوو، ٩٩٥ هەزار و ٦٥٤ کەس زیادیکردووە و بووەتە ٨٠ ملیۆن و ٨١٠ هەزار و ٥٢٥ کەس.
دەزگای ئاماری تورکیا، ئەنجامی ٢٠١٧ی سیستمی تۆماری ژمارەی دانیشتوانی بە گوێرەی ناونیشان بڵاوکردەوە.
بە پێی ئەوە ژمارەی دانیشتوانی تورکیا کە لە ساڵی ٢٠١٦دا، ٧٩ ملیۆن و ٨١٤ ھەزار و ٨٧١ کەس بووە، بە زیادکردنی ٩٩٥ ھەزار و ٦٥٤ کەس لە کۆتایی ٢٠١٧دا، گەیشتووەتە ٨٠ ملیۆن و ٨١٠ ھەزار و ٥٢٥ کەس.
رێژەی نێرینە لە ژمارەی دانیشتوانی تورکیا سەدا ٥٠،٢ە (٤٠ ملیۆن و ٥٣٥ ھەزار و ١٣٥ کەس)، ھەروەھا رێژەی مێیینە سەدا ٤٩،٨ە (٤٠ ملیۆن و ٢٧٥ ھەزار و ٣٩٠ کەس).
لە کاتێکدا رێژەی زیادبوونی ساڵانەی ژمارەی دانیشتوان لە ٢٠١٦دا لە ھەزاردا، ١٣،٥ بوو لە ٢٠١٧دا لە ھەزاردا، ١٢،٤ بوو.
رێژەی ئەوانەی لە ناوەندەکانی پارێزگا و شارۆچکەکاندا نیشتەجێبوون لە ٢٠١٦دا لە سەدا ٩٢،٣ بوو، ئەو رێژەیە لە ساڵی ٢٠١٧دا لەسەدا ٩٢،٥ بوو. ھەروەھا ئەو رێژەیە لە ناحیە و گوندەکاندا لەسەدا ٧،٥ بوو.