Adham Kako,Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند "له ساڵی 2017دا، 10 هه‌زار و 204 هاووڵاتیی سڤیلی سووری له‌و وڵاته كوژراون كه زۆرینه‌یان له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه كوژراون".
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكیدا له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵكی سڤیل له سووریا له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌دان، پێكدادان و په‌لاماره‌كاندا رایگه‌یاندووه له ساڵی 2017دا، 10 هه‌زار و 204 هاووڵاتیی سڤیلی سووری كه دوو هه‌زار و 298ی منداڵ و هه‌زار و 536ی ژن بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ته‌نها له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌دان و هێرشه‌كانی رژێمدا له ساڵی رابردوودا، چوار هه‌زار و 148 كه‌سی سڤیل كه 754ی منداڵ و 591ی ژن بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها به پێی راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی په‌یه‌ده‌دا، 316 كه‌سی سڤیل كه 58ی منداڵ و 54ی ژن بوون، هه‌روه‌ها له لایه‌ن داعشه‌وه هه‌زار و 421 سڤیل كه 281ی منداڵ و 148ی ژن بوون كوژراون.
هاوكات له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی رووسیادا، هه‌زار و 436 سڤیل كه 439ی منداڵ و 284ی ژن بوون و له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ بە داعش، هه‌زار و 759 سڤیل كه 521ی منداڵ و 332ی ژن بوون كوژراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه له ئه‌نجامی پێكدادانی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و گرووپه‌كانی دژ بە رژێمدا، 211 سڤیل كه 47ی منداڵ و 30ی ژن بوون، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه 913 كه‌سی سڤیل كه 198ی منداڵ و 97ی ژن بوون له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كوژراون كه ناسنامه‌یان نه‌زانراوه.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زۆرترین كه‌سی سڤیل له شاره‌كانی دیمه‌شق، ره‌ققه، حه‌له‌ب، دێرازۆر و ئیدلب كوژراون.
له‌نێو كوژراوه‌كاندا، 232 كه‌سیان ته‌نها له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 211یان له لایه‌ن رژێمه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراون.