araz huseen
30 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2016
بەڕێوەبەری رەگەزنامەی پارێزگەی دهۆك عەقید ئیبراهیم عەگید سەدیق رایگەیاند: "لەم ساڵدا 52 هزار و 164 رەگەزنامە لە پارێزگەی دهۆك دەركراون و 107 هزار و 383 ناسنامەش دەركراون و ژمارەی لەدایكبووان لە ساڵی 2015 دا بریتی بووە لە 32هزار و 283 كەس و ژمارەی مردووان بریتی بووە لە سێ هزار و 290 كەس".
بەڕێوەبەری ئاكنجی، بوونی پارێزگەی دهۆك عەقید رێبوار عەبدولعەزیز محەمەد تاهریش لەم كۆنگرە روژنامەوانییەدا رایگەیاند: "لەم ساڵدا ژمارەی ئەو كۆمپانیانەی لە پارێزگەی دهۆك تۆمار كراوان بریتی بووە لە 82 كۆمپانی عێراقی و 17 كومپانی بیانی و ژمارەی ئەو كەسانەی كە ئیقامەیان لە دهۆك وەرگرتووە بریتی بووە لە 13هزار و 207 كەس".
عەقید رێبوار عەبدولعەزیز محەمەد تاهر دەڵێت: "ژمارەی ئەو پەنابەرانەی كە لە پارێزگەی دهۆك تومار كراون لە ساڵی 2015 دا بریتی بووە لە 156 هزار و 666 كەس".
عەقید رێبوار ئاماری هاتوچۆی گەشتیاران لە خاڵی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا ئیبراهیم خەلیلیشی رایگەیاند كە بە بەراوردی پارساڵ بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بووەتەوە، بەشێوەیەك لە ساڵی 2014دا ژمارەی ئەو گەشتیارانەیی كە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هاتوچۆیان كردووە بریتی بووە لە 3 ملیون و 572 هزار و 423 كەس بەڵام لە ساڵی 2015دا دوو ملیون و 282 هزار و 581 كەس بووەو بەمشێوەیە رێژەكە بەراورد بە پارساڵ 22% كەمی كردووە.
بەڕێوەبەری نووسینگەكانی زانیاری پارێزگەی دهۆك عەمید عسمەت عوسمان جارەڵڵا رایگەیاند: "لەم ساڵدا لە پارێزگەی دهۆك 286 هزار و 64 كارتی زانیاری بە هاووڵاتیان دراون و دوو هزار و 389 كارتیش بۆ هاووڵاتییان گۆڕاوە".
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی دهۆك نەوزاد مەجید سلێمانیش لەم كۆنگرە روژنامەوانییەدا رایگەیاند: "لە ساڵی 2015دا 117 هزار و 527 پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەركراون و 20 هزار و 579 پاسپۆرتیش بۆ ئاوارەكان دەركراوە".